تورکیا بە نیازی رۆنانی شوورەی سنووریی لە نێوان تورکیا و ئێراندایە
تورکیا بە رۆنانی شووریەک بە درێژایی 46 کیلۆمەترلە سەر سنووری پارێزگای وانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران ، بە نیازی بەرزکردنەوەی ئاسایشی سنوریی لە ناوچەکەدایە .
ھەواڵدەریی ئاناتولیی بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی سیاسی و ئاسایشیی ئەم وڵاتە دوێنێ ھەینی رایگەیاند : ئاسایشی سنووری پارێزگای وانی تورکیا لە گەڵ ئێران کە بەردەوام لە لایەن بنکە سەربازیەکان ، پاسگاکان و ھێزە ئاسایشیە گەڕۆکەکانی دوو وڵات دابین دەبێت ، بە رۆنانی شورەیەکی کۆنکرێتی بە درێژایی 64 کیلۆمەتر بەھێزتر دەکرێت .
ئامانج لە رۆنانانی ئەم شورە کۆنکرێتیە لە بەشی 64 کیلۆمەتری لە تێکڕای ھێڵی سنووریی 295 کیلۆمەتریی ئەم پارێزگایە لە گەڵ ئێران ، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنووریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ێترۆریسم ، رێگرتن لە قاچاخ کرنی کاڵا و مادەی ھۆشبەرە و کاری رۆنانەکەی لە رۆژانی داھاتوودا دەستپێدەبێت .