داخرانی ھەشت قوتابخانەی تورکیا لە عەرەبستانی سەعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395878-داخرانی_ھەشت_قوتابخانەی_تورکیا_لە_عەرەبستانی_سەعودی
وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی عەرەبستای سەعودی ڕایگەیاند، ھەشت قوتابخانەی تورکیا لەم وڵاتەدا ھەتا کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠_٢٠٢١ دادەخات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2021 09:57 Asia/Tehran
  • داخرانی ھەشت قوتابخانەی تورکیا لە عەرەبستانی سەعودی

وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی عەرەبستای سەعودی ڕایگەیاند، ھەشت قوتابخانەی تورکیا لەم وڵاتەدا ھەتا کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠_٢٠٢١ دادەخات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی عەرەبستای سەعودی بە ناردنی نامە بۆ قوتابخانەکانی سەربە وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی تورکیا لە شارەکانی «تەبوک، ریاز، تائیف و جەدده»   لە بارەی بڕیارەکەی خۆی ئاگاداری کردوونەتەوە.

کاربەدەستانی ئەم وەزارەتەی عەرەبستان وێرای بەسەر کردنەوەی قوتابخانەکانی تورکیا لە شارەکانی « ئەلدەمام و ئەبھا» بەرپرسانی ئەم قوتابخانەگەلەشیان لەو. بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، قوتابخانەکانی تورکیا لە شارەکانی «مەککە و مەدینە»ش ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە.

ناکۆکیی سیاسیی عەرەبستان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە کاروباری ناوچەکە لەو ھۆکارە گرینگە کاریگەرانەی سەر پەیوەندیی نێوان دو لایەن بووە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو.