سەردانی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بۆ شەڕگەکانی ھاوسنووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396001-سەردانی_وەزیری_بەرەڤانیی_تورکیا_بۆ_شەڕگەکانی_ھاوسنووری_عێراق
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ھاوڕێ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سەربازیی ئەم وڵاتە سەردانی شەڕگەکانی «پێنس سیمسەک» لە «شەرناخ»ی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بۆ شەڕگەکانی ھاوسنووری عێراق

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ھاوڕێ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سەربازیی ئەم وڵاتە سەردانی شەڕگەکانی «پێنس سیمسەک» لە «شەرناخ»ی کرد.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: «خلوسی ئاکار» ھاوڕێ لەگەڵ «ژنراڵ یاشار گولێر» سەرکردەی ھێزی زەوینی و ژەنراڵ «ئومێد دوندار» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەش بۆ چاودێری کردن بە سەر ئۆپراسیۆنەکاندا سەردانی پارێزگای سەرسنووریی «شەرناخ»و ناوچەی «پێنس سیمسەک»یان کردووە.

«موحەممەد بەلداوی» نوێنەری فراکسیۆنی «سدیقون» لە پەرلەمانی عێراق لە چێکرانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق لە سای بێ دەنگە لێکردنی دەوڵەتی بەغدا ڕەخنەی گرتووە.

ناوبراو لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: ئاگاداری نامەی لایەنی تورک بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراق ھەنگاوێکی ئانتریک کارانەو بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕە.