دەمیرتاش پشتیوانیى فەلەستین و ئیدانەى هێرشەکانى ئیسرائیل دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396525-دەمیرتاش_پشتیوانیى_فەلەستین_و_ئیدانەى_هێرشەکانى_ئیسرائیل_دەکات
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە- لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا ئیدانەى هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دەردەبڕێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2021 04:56 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش پشتیوانیى فەلەستین و ئیدانەى هێرشەکانى ئیسرائیل دەکات

هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە- لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا ئیدانەى هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دەردەبڕێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نوسیوویەتی "بەتوندی ئیدانەی هێرشاکانى ئیسرائیل دەکەم کە دەکرێنە سەر گەلی فەلەستینی ستەملێکراو".

دەمیرتاش دەشڵێت، پشتیوانی خۆم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و گەلی فەلەستینی ستەملێکراو بەتایبەت رادەگەیێنم کە بەرەنگاری ستەم دەبنەوە.  

ماوەى چەند رۆژێکە شەڕ و تێکھەچوونی نێوان فەلەستینیەکان و رژێمی زایۆنی سەری ھەڵداوە و رژێمی زاۆنی بە بۆردومانی غەززە ، زیاتر لە 140 کەسی مەدەنی شەھیدکردووە .

تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی رووبەڕووی شەرمەزارکردنی بەرفراوانی ناوچەیی و جیھانیی بووەتەوە .