واشنگتۆن : بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان پێشنیاری جێگرەومان داوە بە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397009-واشنگتۆن_بۆ_ھەڵوەشانی_بایکۆتەکان_پێشنیاری_جێگرەومان_داوە_بە_تورکیا
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی ، واشنگتۆن پێشنیاری جێگرەوەی داوە بە تورکیا بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان بە ھۆی کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس-400 ی روسی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2021 18:27 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن :  بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان پێشنیاری جێگرەومان داوە بە تورکیا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی ، واشنگتۆن پێشنیاری جێگرەوەی داوە بە تورکیا بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان بە ھۆی کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس-400 ی روسی .

ڤەندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ھەینی لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن دا گوتی : ئێمە ھەندێ بەدیلمان داوە بە تورکیا . ئەوان ئەگەر بیانھەوێ لە ژێر ئەم بایکۆتانە بچنەدەر رێک دەزانن چی بکەن . ھیوادارین بتوانین رێگایەک بەرەو پێشەوە بدۆزینەوە . 

 لێدوانەکانی شێرمەن لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ئەو چەند رۆژ لەمەوبەر سەردانی ئانکارای کردبوو تا یەکەم کاربەدەستی حکومەتی بایدێن بێت کە سەردانی تورکیا دەکات . 

 واشنگتۆن لە دیسامبری 2020 تورکیای لەبەر کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی ئێس - 400 لە روسیا بایکۆت کرد . تورکیا ھەروەھا لە ساڵی 2019 دا لە لایەن پەنتاگۆن لە بەرنامەی فڕۆکە جەنگیەکانی نەوەی پێنجەمی ئێف - 35 دوورخرایەوە .