بۆچوونی نەرێنیی زۆرینەی خەڵکی تورکیا بەرامبەر بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397399-بۆچوونی_نەرێنیی_زۆرینەی_خەڵکی_تورکیا_بەرامبەر_بە_پەیوەندی_لەگەڵ_ئەمریکا
تازەترین ڕاوەرگرتنەکان لە تورکیا دەربڕی ڕەش بینیی جەماوەری ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ئەمریکایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2021 03:17 Asia/Tehran
  • بۆچوونی نەرێنیی زۆرینەی خەڵکی تورکیا بەرامبەر بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا

تازەترین ڕاوەرگرتنەکان لە تورکیا دەربڕی ڕەش بینیی جەماوەری ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بە پێی دەرەنجامی ڕاوەرگرتنی «ئاردا سوروی_Areda Survey» لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی تورکیا، ئەمریکاو ڕژێمی زایونیی ئیسرائیل گەورەترین ھەڕەشەی ئاسایشتی بۆ ئەو وڵاتە دێنە ئەژمار.

لە ڕوانگەی سەدی ٥٤ پۆیینت ٦ی جەماوەری تورکیاوە، ئەمریکا یەکەم ھەڕەشەی ئاسایشتی بۆ تورکیا دێتە ئەژمارو ئیسرائیل بە سەدی ٥١و عەرەبستان بە سەدی ٣٠ پۆیینت ٧ لە ڕیزەکانی دواتردان.

بەم پێیە وا دەردەکەوێت کە سەدی ٨٨ی بەشدارانی ڕاوەرگرتنەکە ڕەوتی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکایان بە ئەرێنی نەزانیوە.