دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا داوای ھەڵوەشاندنی ھەدەپەی وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397822-دادگای_یاسای_بنەڕەتیی_تورکیا_داوای_ھەڵوەشاندنی_ھەدەپەی_وەرگرت
دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا بە قەبوڵکردنی داوای ھەڵوەشانی ھەدەپە بە فەرمیی پرۆسەی راگەیشتن بەم دۆسیەی دەسپێکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2021 12:52 Asia/Tehran
  • دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا داوای ھەڵوەشاندنی ھەدەپەی وەرگرت

دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا بە قەبوڵکردنی داوای ھەڵوەشانی ھەدەپە بە فەرمیی پرۆسەی راگەیشتن بەم دۆسیەی دەسپێکرد .

بە پێی راپورتی کوردپرێس ، دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا ئەمڕۆ بەیانیی داوای ھەڵوەشانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی وەرگرت کە لە لایەن بەکر شاھین داواکاریی گشتیی دیوانی باڵای تورکیا پێکھاتبوو . بە پێی ئەم بڕیارە داوای دەست بەسەر داگرتنی ماڵ و سامانی ئەم حزبە رەتکرایەوە . 

بە پێی راپۆرتی گازێتە دیوار ، داوای ھەڵوەشانی ھەدەپە لە رێکەوتی 7 ی ژوئەن لە لایەن بەکر شاھینەوە درابوو بە دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا . 

بەکر شاھین پێشتر لە بارەی ئەم داوایە گوتبووی : لەم داوا 843 پەڕەیەدا بۆ 451 کەس لە سیاسەتوانان داوای قەدەغەی چالاکیی سیاسیی خراوەتەڕوو . 

بە دوای وەرگیرانی داوای ھەڵوەشانی ھەدەپە لە لایەن دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا ، داواکە بۆ ئەنجامدانی بەرگریی بەرایی دەنێردرێ بۆ ھەدەپە و دوای ئەوە ، رەوتی دادڤانی دەسپێدەبێت . بۆ ھەڵوەشانی ھەدەپە پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی لیژنەی دەسەڵاتی 15 کەسە ھەیە .