وشداری دانی تورکیا بە یۆنان لە دەریای ئیژە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397917-وشداری_دانی_تورکیا_بە_یۆنان_لە_دەریای_ئیژە
تورکیا پەیامی وشداری دانی ئاراستەی ئاوگەڕەکانی یۆنان لە دەریای ئیژە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2021 03:01 Asia/Tehran
  • وشداری دانی تورکیا بە یۆنان لە دەریای ئیژە

تورکیا پەیامی وشداری دانی ئاراستەی ئاوگەڕەکانی یۆنان لە دەریای ئیژە کرد.

ھەواڵدەریی ئانادۆلۆی تورکیا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایگەیاند: لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پێشێلکرانی پەیمانی نێوان ئەم وڵاتەو یۆنان، لە ڕۆژی چوارشەممەوە وشداری دانی دەریاگەڕیی تازە بۆ ھاتوچۆی ئاوگەڕەکانی یۆنان لە دەریای ئیزە دەرچووە.

بە پێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیاو یۆنان، ئاوە نێونەتەوەییەکانی دەریای ئیژە لە ١٥ی ژوئەنەوە ھەتا ١٥ی سپتامبەر تەنیا بۆ ھاتوچۆی گەشتکارانەو ھەردووک وڵاتەکە بۆیان نییە ھیچ جۆرە مەشقێک بەڕێوەبەرن. کاربەدەستانی سەربازیی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یۆنان ئەو پەیمانەی پێشێل کردووە.

تورکیا ڕایگەیاندووە کە یۆنان لە مانگی مای و ڕێک لە ڕۆژی نیشتیمانیی تورکیادا مەشقێکی دەریایی لە دەریای ئیژەدا بەرپا کردووە.