عایشە ئاجار باشاران: هەدەپە دەنگی ملیۆنان کەسە،کەس ناتوانێت دەنگی ئەو خەڵکە بکوژنێتەوە
تهمووز 17, 2021 16:38 Asia/Tehran
عایشە ئاجار باشاران لە کۆبوونەوەی لایەنگرانی هەدەپە لە باتمان حکومەتی ئەو وڵاتەی خستە بەردەنگەوە و وتی: کەس ناتوانێت دەنگی خەڵک بکوژنێتەوە.
عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە کۆبوونەوەی لایەنگران و ئەندامانی ئەو حزبە لە باتمان حکومەتی خستە بەردەنگەوە و وتی کەس ناتوانێت دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک خامۆش بکات.
ئەندامانی لێژنەی پارێزگایی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە باتمان، هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵاخانەی نووسینگەی ئەو پارتە لە مارماریسیان ئیدانە کرد.
عایشە ئاجار باشاران، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و نوێنەرانی ئەو پارتە، مەحمەت دەمیر و سونگل قورخماز، شارەوانە هاوبەشەکانی باتمان، چالاکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و ئەندامانی هەدەپە لە ئەو کۆبوونەوە بەشدار بوون.