هەدەپە: بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کورد لە تورکیا دەکوژرێت
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی تورکیای سەرکۆنەکرد و رایگەیاند" بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کورد لە تورکیا دەکوژرێت".
میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" فشارێکی زۆر لەسەر هەدەپە و گەلی کورد هەیە و دەسەڵات وایکردووە ئەم کردەوانە دژی گەلی کورد بکرێن".
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا میتحەت سانجار داوای کرد، کە ئۆپۆزسیۆن و هێزە دیموکراتییەکان هەست بەمەترسی دۆخەکە بکەن، پێویستە هەمووان دژی (فاشیزم) بوەستنەوە و داوای یەکسانی ماف و ئازادییەکان بۆ گەلانی تورکیا بکەن.
ئێوارهی دوێنی ههینی بۆ دووەم جار گروپێکی چەکدار هێرشیان کرده سهر خێزانێکی کوردی دانیشتووی ناوچهی مارمارهی کۆنیا له تورکیا و حهوت ئهندامی ئهو خێزانهیان کوشت، کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن.