بەشداری ھێزی چەکداری ئێران لە دامرکاندنەوەی ئاگرەکەی تورکیا
بەرپرسی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پشتیوانیی کوژاندنەوەی ئاگری ئاسمانیی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند یەکەم ھەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئەنجامدرا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فڕۆکەوان محەمەد مەھدی نووری ئالی ئاقا گوتیشی : دوانێوەڕۆی شەممە تیمی ھەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگر و فڕوکەی ئاگرکوژێنەوەی دیزاینکراو بە دەستی پسپۆڕانی لاوی ئێران بە بارستای 40 تەن ئاو گەیشتە شاری مولای تورکیا.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ھەڵکردنی با و تەشەنای ئاورەکە بۆ ناوچەکانی دیکە گوتی : بە ھاواھەنگیی ئەنجامدراو ھیودارین بە زیادکردنی دوو کۆپتەری دیکە لە روژانی داھاتوودا ، بتوانین یارمەتی بدەین بە کوژاندنەوەی ئاگری ناوچەی زیاتر و رێگرتن لە پەرەسەندنی ئاورەکە .
سەرباری تێپەڕینی زیاتر لە 48 کاتژمێر لە دەسپێکی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانەی ناوچەکانی رۆژاوا ، باشووری روژاوا و ھەندێ ناوچەی باشووری تورکیا ھێزەکانی کوژاندنەوەی ئاگر ھێشتا نەیاتوانیوە ئاورەکە لە ھەندێ ناوچەدا کۆنتڕۆڵ بکەن .
لەو ئاگرکەوتنەوانەدا تا ئێستا سەدان ھیکتار دارستان سووتاوە و ئاگرەکە لە ھەندێ شاری وەکوو ماناوگات دەیان خانوووبەرەی کردووەتە خۆڵەمێش .
بە ھۆی ئەم ئاگرەوە تا ئێستا لانیکەم 6 کەس گیانیان لەدەستداوە بەڵام بە قسەی بەرپرسان پێدەچێ ژماری قوربانیان زیاتر بێت .