ئاب 21, 2021 22:18 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی ئەستەمۆڵ

دارستانەکانی دوورگەیەکی ئەستەمۆڵی تورکیا ئاگرێکی گەورەی تێ کەوت.

ئەم ئاگرکەوتنەوەیە نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە دوورگەی «ھیلی ئادا»ی ئەستەمۆڵ دەستی پێ کراو لە بەر ھەڵکرانی بای توند بە خێراییش خەریکی پەرە سەندنە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ کۆپتەرو فڕۆکەیەکی ئاوپژێنی تورکیا ڕەوانەی ناوچەکە کراون و  دانیشتووانی خۆجێیی دوورگەی «ھیبلی ئادا»ش بە سۆندەو دەلوو لە ھەوڵدان ھەتا پێش بە پەرە سەندنی بڵێسەی ئاگرەکە بەرەو ناوچەکانی دیکە بگرن.

ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی ھۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بڵاو نەبووەتەوە. تورکیا نزیکەی مانگێکە کە گیرۆدەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانیەتی و لەم ڕوداوەش دا ھەزاران دۆنم لە دارستانەکانی بوونەتە خۆڵەمێش، سەدان ماڵ و شوێنی ئیش و کار تەختی زەوی کراون و سەدان سەر ئاژەڵیش تیا چوونە.

سەرپەیڤ