پەیامی «سەلاحەددین دەمیرتاش» بە بۆنەی سووتانی دارستانەکانی دێرسیمەوە
سەلاحەددین دەمیرتاش: لە ساڵی ١٩٣٨ دێرسم بە چ ئامانجێک بۆردومان کرا، ئێستاش دارستانەکانی ھەربە هەمان ئامانج دەسوتێنرێن.
«سەڵاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: ئەوان گلەیی لەحکومەت ناکەن کە تائێستا هەوڵەکانی لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی دێرسم بێ ئاکام بووە، چونکە لە بنەڕەتدا باوەڕیان وایە ھەر بەو ئامانجەی کە لە ساڵی ١٩٣٨ دێرسم بە چ ئامانجێک بۆردومان کرا، ئێستاش دارستانەکانی ھەربە هەمان ئامانج دەسوتێنرێن.
«سەڵاحەددین دەمیرتاش» لەرێگەی پارێزەرەکانی پەیامێکی سەبارەت بە سوتانی دارستانەکانی دێرسم ئاڕاستەی رای گشتیی تورکیا کردووە و باسی لەوکردوە، دارستانەکانی دێرسم بەئاگاداری و زانیاری دەسوتێنرێن و ئاستەنگیش بۆ هەوڵەکانی کوژاندنەوەی دروست دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، ساڵی ١٩٣٨ دێرسم بە چ ئامانجێک بۆردومان کراوە، ئێستاش بە هەمان ئامانج دارستانەکانی دەسوتێنرێن، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ کۆنتڕۆڵنەکردنی ئاگرەکە جیاوازییەکانی سەلماند کە حکومەت لەنێوان ناوچەکاندا دایدەنێت.
ئاگری دارستانەکانی چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی بەدلیس، چەولیگ و دێرسیم لە تورکیا بەردەوام و بە تایبەت لە چەولیگ ئاگر لە ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵک نزیک بووەتەوە.