پەیامی «سەلاحەددین دەمیرتاش» بە بۆنەی سووتانی دارستانەکانی دێرسیمەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400298-پەیامی_سەلاحەددین_دەمیرتاش_بە_بۆنەی_سووتانی_دارستانەکانی_دێرسیمەوە
سەلاحەددین دەمیرتاش: لە ساڵی ١٩٣٨ دێرسم بە چ ئامانجێک بۆردومان کرا، ئێستاش دارستانەکانی ھەربە هەمان ئامانج دەسوتێنرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2021 09:55 Asia/Tehran
  • پەیامی «سەلاحەددین دەمیرتاش» بە بۆنەی سووتانی دارستانەکانی دێرسیمەوە

سەلاحەددین دەمیرتاش: لە ساڵی ١٩٣٨ دێرسم بە چ ئامانجێک بۆردومان کرا، ئێستاش دارستانەکانی ھەربە هەمان ئامانج دەسوتێنرێن.

«سەڵاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: ئەوان گلەیی لەحکومەت ناکەن کە تائێستا هەوڵەکانی لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی دێرسم بێ ئاکام بووە، چونکە لە بنەڕەتدا باوەڕیان وایە ھەر بەو ئامانجەی کە لە ساڵی ١٩٣٨ دێرسم بە چ ئامانجێک بۆردومان کرا، ئێستاش دارستانەکانی ھەربە هەمان ئامانج دەسوتێنرێن.

«سەڵاحەددین دەمیرتاش» لەرێگەی پارێزەرەکانی پەیامێکی سەبارەت بە سوتانی دارستانەکانی دێرسم ئاڕاستەی رای گشتیی تورکیا کردووە و باسی لەوکردوە، دارستانەکانی دێرسم بەئاگاداری و زانیاری دەسوتێنرێن و ئاستەنگیش بۆ هەوڵەکانی کوژاندنەوەی دروست دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە،  ساڵی ١٩٣٨ دێرسم بە چ ئامانجێک بۆردومان کراوە، ئێستاش بە هەمان ئامانج دارستانەکانی دەسوتێنرێن، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ کۆنتڕۆڵنەکردنی ئاگرەکە جیاوازییەکانی سەلماند کە حکومەت لەنێوان ناوچەکاندا دایدەنێت.

ئاگری دارستانەکانی چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی بەدلیس، چەولیگ و دێرسیم لە تورکیا بەردەوام و بە تایبەت لە چەولیگ ئاگر لە ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی خەڵک نزیک بووەتەوە.