کاردانەوەی ئەردوغان لە بارەی ناسێندرانی کابنەی کاتیی تالیبان
ئهیلوول 08, 2021 16:02 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دەوڵەتە کاتییە ڕاگەیەندراوەکەی تالیبانەوە بۆێ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە: ئێمە نازانین ئەم کابینە کاتیە چەندە دەخایەنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی تی ئاڕ تی، ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ سەرۆکی کۆماری دیموکراتیکی «کۆنگۆ» لە ئانکارا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەست بە ڕاگەیەندرانی دەوڵەتی کاتی لە لایەن تالیبان لە ئەفغانستاندا وتی: ئەرکی ئێمە لە ئێستادا ئەمەیە کە ئەم ڕەوتە بە تەفەڕنجەوە بخەینەژێر چاودێری.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا لە بارەی فڕگەی کابۆلیشەوە وتی: ئەمڕۆکە لە قۆناغێکداین کە ھێشتا لە ڕوانگەی تورکیاوە پێشکەوتنێکی ئەرێنی وەدی نەھاتووە.
دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان کە تاقمی تالیبان ناساندوویەتی لە ئەمڕۆ چوارشەممە کاری خۆی دەست پێ کردووە.