له‌ هێرشێکدا پێنج سه‌ربازی تورکیا له‌ ئیدلب کوژران و برینداربوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400563-له_هێرشێکدا_پێنج_سه_ربازی_تورکیا_له_ئیدلب_کوژران_و_برینداربوون
له‌ ئاکامی هێرشێکدا له‌ ئیدلب دوو سه‌ربازی تورکیا کوژران و سێی دیکه‌یش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2021 12:31 Asia/Tehran
  • له‌ هێرشێکدا پێنج سه‌ربازی تورکیا له‌ ئیدلب کوژران و برینداربوون

له‌ ئاکامی هێرشێکدا له‌ ئیدلب دوو سه‌ربازی تورکیا کوژران و سێی دیکه‌یش بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا رایگه‌یاند: له‌ ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی دوای کاره‌کانی گه‌ڕان و پشکنین و له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی ئیدلب ئه‌نجام درا، دوو سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژران و سێی دیکه‌یش بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا راشیگه‌یاندووه‌ که‌ برینداره‌کان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن گه‌یه‌ندراونه‌ته‌‌ نه‌خۆشخانه‌.