کاردانەوەی تورکیا بە هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەیەک لە سووریا
ئاب 20, 2026 18:46 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لەکاتی هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەی ئاسمانیی ئەبوو زوهور لە سووریاو هەروەها بەرلەوە، هیچ شاندێکی سەربازیی تورکیا لە بنکەکەدا نەبووە.
"زەکی ئاک تورک" وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەروەها ئەو هێرشەی بە کردەیەک دژی سەقام، ئاسایش، یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریاو هەروەها ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە، لێکدایەوەو وتی: ئەو پەلامارانەی پێشێلی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن، قەبووڵنەکراوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختیشی کرد؛ رژیمی زایۆنیستی دەبێ کۆتایی بەو چەشنە هێرشانە بێنێ و مەرجەکانی یاسای نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات.
ناوبراو هەروەها رایگەیاند؛ پشتگریی ئانکارا لە هەوڵەکانی دیمەشق بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکان و توانا سەربازییەکەی لە چوارچێوەی بنەمای تەنیا یەک سوپادا، درێژەی دەبێ.