ئه‌یلوول 17, 2021 08:04 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە ئەستەمۆڵی تورکیا

ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەیەکی پیشەسازیی ئەستەمۆڵی تورکیا زیانێکی قورسی لێ کەتەوە.

 ئەم ئاگرکەوتنەوەیە کە لە کارگەیەکی دۆشەکە چێکردن لە شارۆچکەی پیشەسازیی «باغچەلی ئولێر»ی ئەستەمۆڵ دەستی پێ کرا، لە ماوەیەکی کەم دا چەند کارگەی دیکەشی کرد بە چێژی ئاگرو زیانێکی قورسی لە خۆی بەجێ ھێڵا.

ئەم ئاگر کەوتنەوەیە لە بەر بڵاچەلێدانی کێبڵەکانی کارەبا بووە لە ھەماری ماددە کیمیاییەکان و  دوکەڵی ماددە گڕگرتووەکان بووەتە ھۆی ڕاراوی بوونی چەند کرێکارێک.

ڕادەی ئاگرکەوتنەوەکە ھێندە زۆر بوو کە چڕەدووکەڵەی لە چەند کیلۆمەترییەوە دەبیندراو ھێزەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای ٩ کاژێر ھەڵ٢دان توانییان بیکوژێننەوە.

ئەمە سێھەمین ئاگرکەتنەوەیەکی گەورەو زیانبارە کە لە ماوەی دوو حەوتەی ئەم دواییە لە ئەستۆڵی تورکیا دەقەومێ.

سەرپەیڤ