ئه‌وروپا دوا مۆڵه‌ت ده‌دات به‌تورکیا بۆ ئازادکردنی ده‌میرتاش
ئه‌یلوول 18, 2021 22:49 Asia/Tehran
لیژنەی چاودێری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤ لەئەنجومەنی ئەوروپا، دوا مۆڵه‌ت ده‌دات به‌تورکیا بۆ ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په).
لیژنەی چاودێری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤ لەئەنجومەنی ئەوروپا، 30ی ئەم مانگەی وەک دوامۆڵەت بۆ تورکیا دیاریکرد، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ئەوروپاو هەڵوەشاندنەوەی سزادانی سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش‌و بێ مەرج ئازادکردنی.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی ھەدەپە له4ى 11ى 2016 به‌تۆمه‌تی هاوکاریی‌و ئەندامبون لەڕێکخستنەکانی پەکەکە، لەلایەن حکومەتی تورکیا ده‌ستگیرکراوە.