داڕووخانی بایەخی لیری تورکیا
ئهیلوول 22, 2021 11:43 Asia/Tehran
تورکیا لە ڕووی ئاستی دابەزینی بایەخی یەکەی دراڤە نیشتیمانییەکەی بوو بە سەرپەڕی وڵاتانی جیھان.
بایەخی لیری تورکیا لە چاو ئەو دراڤانەی کە زیاترین دابەزینیان بە خۆیانەوە بینیوە، پلەی ێیەکەم بە خۆی تەرخان داوە.
لە بازاڕە دراڤییەکانی تورکیا ھەر دۆلارێکی ئەمریکا بە 8.72 لیر و هەر یۆرۆش بە 10.22 لیر سەودای پێوە دەکرێت.
لە ماوەی دوو ساڵی ئەم دواییە سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا لە بەر بێ توانیی لە کۆنترۆڵ کردنی بازاڕی دراڤیی ئەم وڵاتە سێ جار گۆڕدراوە.
ھاوکات لەگەڵ دابەزینی بایەخی لیر، نرخی کەل و پەلە بنەماییەکان، کڕین و کرێی ماڵ بووە بە چەند ھێندە.
لە جەنگەی ئەم تێکچڕژاوییەدا، ئاڵۆزیی نێوان تورکیاو یەکێتیی ئەورووپاش لە ڕوانگەی ھەڵسوڕاوانی ئابوورییەوە کاریگەریی نەرێنی لە سەر ڕەھەندی ئابووریی وڵات دادەنێت و لەم بارەیەوە وشدارییان داوە.