تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 09:23 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی تورکیا بۆ ھاوکاری لەگەڵ تالیبان

باڵوێزی تورکیا لە کابۆل باسی ئامادە بوونی وڵاتەکەی کرد بۆ ھاوکاری لەگەڵ وەزارەتی دادی تالیبان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «جیھاد ئەرگینای» باڵوێزی تورکیا لە دیدار لەگەڵ « عەبدولحەکیم شەرعی» سەرپەرشتی وەزارەتی دادی تالیبان وتی: ئانکارا ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ ئیماراتی ئیسلامیی ئەفغانستان.

ئەرگسنای وتیشی: تورکیا لە بواری ڕاھێنانی کارمەندان و ناردنی کەسانی پسپۆڕ بۆ وەزارەتی دادی تالیبان ھاوکاری دەکات.

سەرپەرشتی وەزارەتی دادی تالیبانیش جەختی کرد کە، پا بەندی تەواوی ڕێککەوتننامەکانی پێشووی ئەفغانستان لەگەڵ وڵاتانی دیمە دەبن بەو مەرجەی کە بە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام نەبێت.

تورکیا لە کاتێکدا بۆ ھاوکاری لەگەڵ وەزارەتی دادی تالیبان ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاندووە کە ھێشتا ھیچ وڵاتێکی جیھان تالیبانی بە فەرمی نەناسیوە.

سەرپەیڤ