تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 13:42 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی سنوور بەزاندنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق و سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: لەشکریانی ئەم وڵاتە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو ١٦ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یە پە گە»یان لە باکووری عێراق و سووریا کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەوانەی کە لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە کوژراون وەک بۆخۆیان باسی دەکەن ١٣ کەسیان لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سێ کەسیش لە خاکی سووریا کوژراون.

لە ئاگاداری نامەیەکی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیادا باس لەوە کراوە کە، ھێرشی سەر خاکی دوو وڵاتی سووریاو عێراق ھەتا لەنێو بردن یەکجاریی چەکدارە نەیارەکانی دەوڵەتی ئانکارا کە بۆخۆیان وەک تیرۆریست ناویان دەبەن، بەردەوام دەبێت.

دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و خاکی سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتەکانی ئەم دوو وڵاتە بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ