دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندیی کورد و دژی ئەردۆغان دەنگیدا
تشرینی یهکهم 17, 2021 07:23 Asia/Tehran
دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندی کوردەکانی دژی ئەردۆغان دەنگیدا و داخوازیی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ شوێنگیری کردەوەی کوردە ناڕازییەکانی دانیشتووی ئەمریکای ڕەت کردەوە.
بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری APE-MPE ھەواڵی ڕەت کردنەوەی داخوازیی تورکیا بۆ شوێنگیری کردەوەی کوردە ناڕازییەکانی ئەمریکا لە سەفەری ئەردۆغان بۆ ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٧ ی بڵاوکردەوە .
هێزەکانی هاوڕێی ئەردۆغان لەم سەفەرەدا لە کوردە ناڕازییەکانی ئەو وڵاتەیان دا و تەنانەت هێرشیان کردە سەر هێزی پۆلیسی نھێنی ئەمریکا.
پاش ڕەت کردنەوەی داخوازی دەوڵەتی ئەردۆغان، ئێستا دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکاش لە سەر بەرژەوەندی کەردەکان دەنگی داوە.
دەوڵەتی تورکیا ئێستا وەک دوایین ڕێگا دەتوانێ داخوازی خۆی بۆ شوێنگیری یاسایی ئەم بابەتە ڕادەستی دیوانی باڵای ئەمریکا بکات.