تشرینی دووه‌م 03, 2021 15:39 Asia/Tehran
  • سوکایەتی کردنی لاوانی تورکیا بە سەربازانی ئەمریکی

دەستەیەک گەنجی ئەندامی یەکێتی لاوانی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە ناوچەی «سارای بۆرنۆ»ی ئەستەمۆڵ تەلیسیان کێشا بە سەر سەربازانی ئەمریکی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ئاگاداری نامەیەک کە لە لایەن پارتی نیشتیمانەوە بڵاو بووەتەوە، ئەم سەربازانە لەو چەکدارانەی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا بوون کە لە ئەستەمۆڵ دا پاڵی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەمان سەرچاوە، سەربازەکانی ئەمریکا دوای ئەوەی تەلیسیان بەسەردا کێشراو وێنەیان لێ ھەڵگیرا، ئازاد کران.

لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی دا لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ھێزەکانی ئەمریکی کۆمەڵێک لەشکریی تورکیان قۆڵبەست کردو بە شێوەیەکی سوکایەتی پێکەرانە تەلیسیان کێشا بە سەریاندا.

ئاگاداری نامەکەی پارتی نیشتیمان وێڕای ئاماژە کردن بەم ڕووداوە ڕاشیگەیاندووە: ئێمە واز لە سەربازانی ئەمریکی ناھێنین کە بۆ چالاکی نواندنی دوژمنانەی دژی تورکیاو وڵاتانی ناوچەکە ھاتوون.

ئەو ھەنگاوەی گەنجانی تورکیا لە بەشی ھەرە زۆری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تایبەت توییتێر دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی ھەبووە.

سەرپەیڤ