تشرینی دووه‌م 12, 2021 23:42 Asia/Tehran
  • قەدەغە کرانی گەشتی شارومەندانی سێ وڵات لە تورکیاوە بەرەو بیلاڕووس

دەوڵەتی تورکیا پێش بە گەشتکردنی شارومەندانی سێ وڵاتی جیھان بەرەو بیلاڕووس دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی یۆرۆنیوز، «بلاویا» کۆمپانیای فڕۆکەوانیی بیلاڕووس ڕۆژی ھیەینی ڕایگەیاند: کاربەدەستانی تورکیا مۆڵەتی ئەوە بە شارومەندانی یەمەن و عێراق و سووریا نادەن ھەتا لە فڕگەکانی ئەم وڵاتەوە بەرەو وڵاتی بیلاڕووس گەشت بکەن.

ئەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییە لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبەت ھەتا ئەم کاتە لە بارەی ھۆکاری ئەو بڕیارەی ئانکارا ھیچ ڕوون کردنەوەیەکی نەداوە.

لە ئێستادا پتر لە سێ ملوێن کۆچبەرکە زۆربەیان لە ئاوارەکانی سوورین، لە تورکیادا نیشتەجێ کراون، ئانکارا لە بەرامبەر وەرگرتنی چەندین ملیارد یۆرۆ لە یەکێتیی ئەورووپا ئەو ئاوارەگەلە بەخێو دەکات و ڕێگر دەبێ لە بەردەم پێدزەکردنی ئەو پەنابەرانە بۆ خاکی ئەورووپا.

سەرپەیڤ