تشرینی دووه‌م 13, 2021 19:18 Asia/Tehran
  • لیری تورکیا تادێ بێ نرختر دەبێت

لیری تورکیا کەلەمانگەکانی ئەمدواییە بەردەوام نرخەکەی بەرامبەر دراڤی بیانی لە دەست داوە و تادێ بێ بایەختر دەبێت ، رۆژی رابردوو جارێکی دیکە بەشێک لە نرخی خۆی لە دەستدا.

 لیری تورکیا رۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ لە دەستدانی بەشێکی تری نرخی خۆی گەییشتە نزمترین ئاستی بایخیی بەرامبەر دۆڵاڕ بە لەونێک کە هەردۆڵاری ئەمریکا بەیانی ئەمرۆ بە ١٠ لیر و ٢٥ قروش فڕۆشرا.

دابەزینی نرخی لیری تورکیا لەمدواییە کە بەدوای ئەویش ئەردوغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی باڵوێزانی ئەم وڵاتانەی وەکوو کەسانێکی نەشیاو ناساند ، تووندتر بۆتەوە.

هەرچەند تورکیا دوای لێدوانەکانی ئەردوغان توانی لە قەیرانی سیاسی بە هۆی ئەم لێدوانانە دەرباز بێت بەڵام ئەم لێدوانانە نزمبوونەوەی نرخی لیری تورکیای تووندتر کردووە.

شارەزایان دەڵێن سیاسەتەکانی پڕهەراو هوریا و شەڕخوازانەی ئەردوغان لەناوچەکە ئەم وڵاتەی ڕووبەڕووی قەیرانی دراوی و سیاسی جیددی کردووە و دەستتێوەردانەکانی  ناشارەزایانەی ئەردوغان لەکاروباری بانکی ناوەندی تورکیایش ئەم پرۆسەیەی تووند ترکردووە.

سەرپەیڤ