تشرینی دووه‌م 18, 2021 13:41 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی توێژینەوەی دادەڤانی لە تورکیا سەبارەت بە براوەیەکی خەڵاتی نۆبێل

دادەڤانیی ئەستەمۆڵ لە بەر سوکایەتی کردن بە دامەزرێنەری تورکیای نوێ ، براوەی خەڵاتی نوبێڵی خستە بەر لێپێچینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، تۆمەتی «ئورھان پاموک» سوکایەتی کردن بە مستەفا کەمال ئاتاتۆرک دامەزرێنەری تورکیای نوێ ڕاگەیەندراوە.

گاڵتە کردن بە ئاڵای ئەم وڵاتە لە دوایین ڕۆمانی «پاموک» لەو تۆمەتانەی دیکەی دژی ناوبراوە. براوەی خەڵاتی نۆبێل لە ڕۆمانی «شەوەکانی تاعون» کە لە مانگی مارسی ئەمساڵ بڵاو بووەوە، دوورگەیەکی خەیاڵی لە سەردەمی حکومەتی عوسمانیی کردووە بە ھەوێنی چیرۆکەکەی.

بریکارێک بە ناوی «تارکان ئولک» سکاڵای لای دادگە دەربڕیوە. دادگە سەرەتا بوختانەکانی دژی «پاموک»ی بە بێ بنەما زانی ، کەچی دوای ناڕەزامەندی دەربڕینی «تارکان ئولک» بەرامبەر بە بڕیاری دادگە، دۆسیەکەی ھەمیسان خستەوە گەڕ.

«پاموک» بەرلەمەی کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا وەک براوەی خەڵاتی نۆبێل لە ئەدەب و وێژەش دا بناسرێت لە بەر باس کردنی قەڵاچۆی  کورد و ئەرمەنی لە ساڵی ١٩١٥ و بە تاوانی سوکایەتی کردن بە نەتەوەی تورک کەوتە بەر پەیگەڕو کەچی دواتر، تاوانی لە سەر ھەڵگیرا.

سەرپەیڤ