سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی قەتەر گەییشتە دەوحە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i403239-سەرۆک_کۆماری_تورکیا_بۆ_دیدار_لەگەڵ_کاربەدەستانی_قەتەر_گەییشتە_دەوحە
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە بە یاوەریی شاندێک بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی لێژنەی باڵای ستراتژیی ئەم وڵاتەو قەتەر گەییشتە دەوحە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2021 05:05 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی قەتەر گەییشتە دەوحە

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە بە یاوەریی شاندێک بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی لێژنەی باڵای ستراتژیی ئەم وڵاتەو قەتەر گەییشتە دەوحە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەردوغان بە پێی بانگێشتنی «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەرو بۆ بەشداری کردن لە حەوتەمین دانیشتنی لێژنەی باڵای ستراتژیی نێوان دوو وڵات گەییشتە دەوحەو لە فڕگەی نێونەتەوەیی «حەمەد» لە لایەن کاربەدەستانی قەتەرەوە پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکان، گەشتەکەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ قەتەرو مانەوەی لەم وڵاتەدا دوو ڕۆژێک دەخایەنێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرلە وەڕێ کەوتنی بەرەوشاری دەوحەی پێتەختی قەتەر وتی: لە سەڕدانەکەی بۆ قەتەر چەند ڕێککەوتننامەیەک لە بواری جۆربەجۆردا واژۆ دەکرێت.