بۆ دەربازبوون لە رەوشی ئێستا ، دەمیرتاش داوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رکرده‌ی کوردی زیندانیکراوی تورکیا له گرتوخانه‌که‌یه‌وه په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و هۆشداریی له داڕمانی ته‌واوی تورکیا دا و داوای‌کرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت.
هۆکاری بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌میرتاش ئه‌وه‌یه که تورکیا به‌ده‌ست دابه‌زینی به‌های لیره‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه توشی قه‌یرانی ئابوری و هه‌ڵاوسانی نه‌ختینه بووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ش بڕیاری ده‌رکردوه که‌مترین ئاستی کرێ دوو هێنده بکات و سوریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوود به‌رز نه‌بێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه ئابوریانه، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رکرده‌ی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان هه‌ده‌په داوا ده‌کات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت و ده‌ڵێت "دۆخه‌که زۆر مه‌ترسیداره..تا تورکیا دانه‌ڕماوه، باشتره په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردن ببرێت."
زۆربه‌ی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دان، به‌ڵام ئه‌ردۆغان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌که له واده‌ی خۆی و له ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت، چاودێرانیش ده‌ڵێن به‌هۆی کهللـهرهقیی ئه‌ردۆغانه‌وه، رۆژبه‌رۆژ ئاستی جه‌ماوه‌ریی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا داده‌به‌زێت.