کانونی یه‌که‌م 26, 2021 14:32 Asia/Tehran
  • میدحەت سەنجەر : هەدەپە بووەتە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتیی ئازادیخواز لەتورکیا

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و رایگەیاند:" بەخۆیاندا بچنەوە، چونکە لەکۆتاییدا سەرکەوتن هەر بۆ هەدەپەیە و ستەمکارانیش چارەنووسیان لەناوچوونە"، دەشڵێت ​هەدەپە بووەتە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتیی ئازادیخواز لەتورکیا".

 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە، میدحەت سەنجەر، هاوسەرۆکی (هەدەپە) لە گردبونەوەیەک دا لە شاری روها که‌ به‌ دروشمی"ئێستا کات کاتی دادپەرورییە" پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و وتی" دەسەڵاتدارانی ئێستا پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و ئێمە دەبێت سەر بکەوین ستەمکارانیش چارەنووسیان لەناوچوونە".

گوتیشی : "پارتی دیموکراتی گەلان لەپێناو ئازادی و دادپەوەریدا خه‌بات ده‌کات، هەدەپە لەپێناو ئازادیدا هەیە، لەئێستادا دەنگی هه‌ده‌په‌ لە هەموو تورکیادا بڵاوبوەتەوە".

هەدەپە کە لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ هەوڵی داخستنی دەدرێت، سێیەمین گەورە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیاشە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی دا کە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، 11.7%ی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمان، 67 کورسی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ