داخوازیی ئەردوغان بۆ گۆڕینی داڕشتی ئاسایشتی لە جیھاندا
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: پێکھێنانی داڕشتێکی تازەی ئاسایشتی لە ئاستی جیھاندا کە بەش لە خزمەتی پێنج وڵاتی دیاری دا نەبێت، پێویستە.
بە پێی نووسینی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ھەینی لە دووھەمین ڕۆژی دانیشتنەکەی ئانتالیا بانگەشەی کرد کە، ئێمە دادگایی کرانی کەسانی بە ڕەگەز ڕووسی لە ڕۆژئاواو یان برەو پێدانی ڕووس ترسێن کردن بە ڕەت کراوە دەزانین.
ئەردوغان ھەروەھا لە وتەگەلێکی دژبەیەک دا وتیشی: ئایا ئەگەر لە کاتی داگیرکرانی کریما لە ساڵی ٢٠١٤ دا ھاوارێکی ناڕەزامەندانەمان لە ڕۆژئاوا دەبیست، لە ئێستادات ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ئۆکرانیامان بەدی دەکرد؟
ئەردوغان کە لە ھەوڵی ئەوەدایە کە لە شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا ڕۆڵی نێوەندگر بگێڕێت، بۆ پێ خۆش بوونی دۆستە ڕۆژئاواییەکانی لە ناتۆو بەگشتی ڕۆژئاوا، ڕووسیای لە شەڕی ئۆکرانیا ئیدانەو لە ڕاستی دا بنەمای بێ لایەن بوونی خۆی پێشێل کردووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانی وێڕای ئاماژە کردن بە یەکەم دیداری ئاستی سەرەوەی نێوان ئۆکرانیاو ڕووسیا کە ڕۆژی پێنج شەممە لە ئانتالیا بەرپا کرا، وتیشی: لە بارەی قەیرانی ئۆکرانیا پەیوەندیی چڕوپڕ لەگەڵ ٣٠ سەرۆکی وڵاتانی جیھان دامەزراوە.
پێکدادانەکانی لە ئۆکرانیا لە کاتێکدا دووھەمین حەواەی وەپشت سەر دەنێت کە «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو «دیمیترۆ کولبا» ی ھاوتا ئۆکرانییەکەی ڕۆژی پێنج شەممە لە تورکیا چاویان بە یەکتر کەوت.