ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی تورکیا دژی داعش لە ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406329-ئۆپراسیۆنی_ھێزەکانی_تورکیا_دژی_داعش_لە_ئانکارا
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ھەشت تیرۆریستی تاقمی داعشیان لە پارێزگای ئانکارا ڕاپێچ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2022 09:40 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی تورکیا دژی داعش لە ئانکارا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ھەشت تیرۆریستی تاقمی داعشیان لە پارێزگای ئانکارا ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئەم قۆڵبەست کراوانە بە تێکڕایی ١١ کەسی بەرپەیگەڕ بوونە.

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ئەم دواییە ئۆپراسیۆنی زۆریان بۆ ڕاپێچ کردنی ئەندامانی تاقمە تیرۆریستەکان لەوانە داعش کە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدان ، ئەنجام داوە کە زۆربەی ئەم ئۆپراسیۆنەش لە ئانکاراو ئەستەمۆڵ دان.

پێشتر نوێنەرێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا «ھەدەپە» بە ڕادەست کردنی گەڵاڵەیەکی توێژکارانەی  پەرلەمانی بە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە داوای ڕوون بوونەوەی پرسی چەکەکانی تورکیا لە دەستی تیرۆریستانی داعشی کرد بوو.