پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ئۆکرانیا
سەرکۆماری تورکیا، «رەجەب تەیب ئەردۆغان» پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکک کۆماری ئۆکراینا، «ڤۆلۆدیمیر زێڵینسکی» ئەنجام دا کە تەوەرەی وتووێژەکەیان شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلوی تورکیا، بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانەی پەیوەندییەکەی نێوان «ئەردۆغان» و «زێڵینسکی» -دا، تاوتوێی دۆخی سەر ئەرزی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و ئەو قۆناغەی کە دانووستانەکان پێی گەیشتووە، کراوە.
«ئەردۆغان»، لە میانەی پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر پاڵپشتیکردنی یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا-ی کردووەو لە کۆبوونەوە دووقۆلییەکاندا بە شێوەیەکی فراوان ئەو سیاسەتە چالاک و پرنسیپانەی کە وەکو تورکیا گرتوویانەتەبەر و ئەو ھەوڵە دیپلۆماسییانەی کە ئەنجامیان داوە، بە سەرکردەکان گەیاندووە.
سەرکۆماری تورکیا، جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا لەم ماوەیەدا تەواوى ئەو هاوکارییانەى کە لەدەستی هاتووە ، ئەنجامی داون و ئەوەی پێی کراوە کردوویەتی.