نیسان 08, 2022 11:04 Asia/Tehran
  • درێژەی ھەنگاوەکانی نایاسایی تورکیا لە باکووری عێراق

سوپای تورکیا لە درێژەی ھەنگاوە نایاساییەکان لە باکووری عێراق بارێکی چەکەمەنیی دیکەی ھاوڕێ لەگەڵ دەیان چەکداری تازەتینی ڕەوانەی ئەم ناوچەیە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی تورکیی دیوار، ئەمە سێھەمین کاروانی سەربازیی تورکیایە کە لە ئەمساڵە زایینییە بۆ ناوچەکانی باکووری عێراق ڕەوانە دەکرێت.

ڕۆژنامەی دیواری چاپی تورکیاش نووسیویەتی: ئەم کاروانە کە داگری ترۆمبیلی زرێداری تاکبەرو دەیان چەکداری کۆماندۆی تازەتینە، لە بنکەکانی تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، ئاواشین و مەتینا ھەڵکەوتوو لە قوڵایی باکووری عێراق سەقامگیر دەبن.

بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە، ئەم ھەنگاوە لە ئاراستەی خۆسازدانی تورکیا بۆ ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنی تازە لەو ناوچانە لێکدەدرێتەوە.

حەوتەی ڕابردووش جم و جوڵی کۆپتەرەکانی تورکیا لە ناوچە سەرسنوورییەکانی شرناخ و ھەکاری پەرەی سەند. وا باس دەکرێ کە ئەم جم و جوڵانە لە میانەی گوێزرانەوەی ھێز بۆ ناوچە سەرسنوورەکانی باکووری عێراق ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ