میدیا حکوومەتیەکانی تورکیا: ئەردوغان و مەسروور بارزانی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی پە.کە.کە وتووێژیان کردووە
ژمارێک لە میدیاکانی حکومەتی تورکیا لەوان ڕۆژنامەی ئینگلیسی دەیلی سەباح و ماڵپەری دەنگ وباسی"خەبەر لەر" هۆی سەفەرەکەی مەسروربارزانی بۆ تورکیایان وتووێژ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی دژی پە.کە.کە لەهەرێمی کوردستان زانیوە.
میدیاکانی نزیک لە حکوومەتی تورکیا ئیدعایان کردووە کەهۆی سەفەری ئەم دواییەی مەسروربارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دیداری ئەو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی دۆڵمەباغچە، وتوویژ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری تورکیا لەهەرێم و بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پارتی کریکارانی کوردستان(پە.کە.کە) بووە.
ماڵپەڕی دەنگ وباسی"خەبەرلەر" بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسی:"لەم دیدارەدا پێوەندییەکانی دوو وڵات و مەسەلەکانی ناوچەیی و ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری ئەنجام دراوە لە عێراق، هەروەها پرسی گواستنەوەی گازی سرووشتیی عێراق بۆ ئەورووپا لە ڕیگەی تورکیا کەوتە بەرباس و لێکدانەوە".
ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکیایش بەئاماژە دان بە سەفەرەکەی بارزانی بۆ ئەستەمۆڵ نووسی:"یەکێ لە بوارەکانی هاریکاری تورکیا وحکوومەتی هەرێمی کوردستان هاریکاری لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریسمە، بەتایبەت بە سەرنج لەمەی که فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەبەشگەلێکی باکووری عێراق کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی هەرێمە، دژی پە.کە.کە ئۆپەراسیۆن ئەنجام ئەدەن."
بە گوێرەی هەواڵی دەیلی سەباح، جوتیار عادل گوتە بێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان یش گوتوویەتی کە "هۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەم ناوچەیە ئامادەبوونی هێزەکانی پە.کە.کە لەو ناوچەیە . پە.کە.کە نەهەرێمی کوردستان و نەک دەوڵەت و مەزنایەتی ئەو دەتوانێ قەبووڵ بکا.ئەم حیزبە خەڵکی ناوچەی ڕووبەڕووی دوخێکی دژوارکردووە. ئامانج لاوازی پە.کە.کە لە هەرێمی کوردستانە."
ئەمە دووهەمین سەفەری مەسروربارزانی دوای سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیایە. مەسروربارزانی دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٩ سەردانی ئانکارای کرد ولەم سەفەرەی دا لەگەڵ ئەردوغان و مەولوود چاووش ئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا دیداری کرد.