نیسان 20, 2022 17:23 Asia/Tehran
  • ئەردوغان سوپاسی ھاوکاریی دەوڵەتی بەغداو ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەرنگار بوونەوەی پەکەکە

«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاسی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکاریان بوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە، «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا کە، چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە، بەڵام دەمانەوێت ئاسایشت بچەسپێندرێت. بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ ناو بنکە و بارەگاکانیان، چەندین ساڵە پەکەکە ناتوانێت هیچ چالاکییەک لەناو تورکیادا بکات و لە چالاکیمان خستوون و بەردەوامیش دەبین.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: دەستمان بە ئۆپراسیۆنێکی دیکە کردووە، تاوەکو ئەو ناوچانە پاک بکەینەوە کە لەلایەن رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە لە باکووری عێراق داگیرکراون.

جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئامانجمان لە ئۆپراسیۆنەکەمان پاککردنەوەی خاکی عێراقە لە رێکخراوە تیرۆرستییەکان و گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان. ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا هەیە بۆ بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکە.

سەرپەیڤ