لێدان و دارکاریی پەناخوازانی ئەفغانستانی بە دەستی پۆلیسی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407950-لێدان_و_دارکاریی_پەناخوازانی_ئەفغانستانی_بە_دەستی_پۆلیسی_تورکیا
 پۆلیسی تورکیا بە توندوتیژی گردبوونەوەیەکی پەنابەرانی ئەفغانی بڵاوەپێکرد و ژمارێک لەوانی دایەبەر لێدان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2022 02:56 Asia/Tehran
  • لێدان و دارکاریی پەناخوازانی ئەفغانستانی بە دەستی پۆلیسی تورکیا

 پۆلیسی تورکیا بە توندوتیژی گردبوونەوەیەکی پەنابەرانی ئەفغانی بڵاوەپێکرد و ژمارێک لەوانی دایەبەر لێدان .

 


تورکیا خاڵێکی ترانزێتی پەنابەرانی ئەفغانستانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. لەدوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان، کۆچی هاوڵاتیانی ئەفغانی زیادی کردووە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، جەماوەرێک لە هاوڵاتیانی ئەفغانی لە ناوچەیەکدا گیریان خواردووە کە بە تەیمانی کانزایی دەورەی گیراوە و دەنگی گریان شیوەنی منداڵان  تۆمار کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان (ئاڤا)، دەیان پەنابەری ئەفغانیش کە زۆربەیان هەزارەن، لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ئیزمیر دەستگیر کراون.