ئەردوغان: دوا ھەڵوێستمان پشتگری نەکردن لە ئەندامەتیی «فینلاند» و «سویید» لە ناتۆیـە
ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوا ھەڵوێستی دا سەبارەت بە داخوازیی ھەردوک وڵاتی «فینلاند» و «سوید» بۆ ئەندامەتی لە ڕێکحراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕایگەیاند: قەت لە ئاوا بابەتێک پشگری ناکەن.
«ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان»سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پشتگیری له به ئه‌ندابوونی «فینلاند« و «سوید» له رێکخراوی په‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌سی «ناتۆ» ناکه‌ین .
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیری له به ئه‌ندابوونی وڵاتانی «فینلاند» و «سوید» له رێکخراوی ناتۆ ناکه‌ین و ئه‌مه‌ش دوایین هه‌ڵوێستی ئێمه ده‌بێت لەم پەیوەندییەدا.
ھەر لەم پەیوەندییەدا: «ستۆلتنبێرگ» ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی په‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌سی «ناتۆ»یش رایگه‌یاندووە، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌لایه‌ن ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆوه پێشوازی له بڕیاری وڵاتانی باڵتیک بۆ بوون به ئه‌ندام له رێکخراوه‌که‌یان ده‌کرێت و گه‌شبینیشه به‌وه‌ی به زوترین کات وه‌ڵامی جدی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
وتیشی: ته‌واو پشتگیری به ئه‌ندابونی «فینلاند» و «سوید» له رێکخراوی ناتۆ ده‌که‌ین و هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیاش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و پێکه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆکان چاره‌سه‌ریان ده‌که‌ین و لێکتێگه‌یشتنێکی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دو وڵاته و تورکیاشدا هه‌یه.
چەند ڕۆژێک دەبێت کە «فینلاند» و «سوید» به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داواکاریی خۆیانیان بۆ ئه‌ندامەتی له رێکخراوی ناتۆ پێشکه‌شی ئه‌مینداری گشتی ئەو رێکخراوه‌یە کردووە.