پهیوهندییه دوو قۆڵییهکان تەوەری دانوستانی ئهردۆغان و بن سهلمان
سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و ڕیازی وەک تەوەری وتووێژەکان لە میانەی سەردانەکەی شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە دوای چەندین ساڵ ساردی و کێشە لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و ریاز، رۆژی چوارشەممە سەردانی تورکیا دەکات.
دوای کوشتنی دڕندانەی جەمال خاشوقچی، رۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی سعوودیە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تێکچووە. بەڵام دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە پێداگریکردن لەسەر پێویستی دەستنیشانکردن و لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی کوشتنی خاشوقچی ، تورکیا لە ٧ی نیسان دا ڕایگەیاند کە دۆسیەی کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە سعوودییە بۆ دادگای سعوودیە جێدەهێڵێت.
دوابەدوای ئەم هەنگاوەی تورکیا بن سەلمان بڕیاریدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تورکیا کۆببێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، ئەردۆغان ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی وتووە کە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوان کردنی پەیوەندییەکانیان بۆ ئاستە باڵاکان تەوەری وتووێژەکانی لەگەڵ بن سەلمان دەبێ.
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی بن سەلمان بۆ تورکیا سەردانێکی فەرمییە.