نیازی تورکیا بۆ گرتنەبەری رێوشوێن دژی سوید و فینلاند 
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408946-نیازی_تورکیا_بۆ_گرتنەبەری_رێوشوێن_دژی_سوید_و_فینلاند
 ڕۆژنامەیەکی تورکی نووسیویەتی :ئەردۆغان بەنیازە لە جڤینی سەرانی ناتۆدا بەڵگەنامە و بەڵگەی پشتیوانی سوید و فینلاند لە گروپە تیرۆریستەکان (پەکەکە) بڵاوبکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2022 18:40 Asia/Tehran
  •  نیازی تورکیا بۆ گرتنەبەری رێوشوێن دژی سوید و فینلاند 

 ڕۆژنامەیەکی تورکی نووسیویەتی :ئەردۆغان بەنیازە لە جڤینی سەرانی ناتۆدا بەڵگەنامە و بەڵگەی پشتیوانی سوید و فینلاند لە گروپە تیرۆریستەکان (پەکەکە) بڵاوبکاتەوە.

 

سوید و فینلاند لەم دواییانەدا سەرەڕای هۆشدارییەکانی ڕووسیا داوای پەیوەستبوونیان بە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کردووە. فینلاند وەک یەکێک لە وڵاتانی سکاندیناڤیا، هەزار کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ڕووسیا هەیە و یەکەم وڵاتە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ڕووسیا هەیە کە دەچێتە ناو ناتۆ.

لەلایەکی دیکەوە تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ ئیدیعای کردووە کە بە هۆی پشتیوانیی سوید و فینلاند لە گرووپە تیرۆریستییەکان (پەکەکە) دژایەتیی ئەندامبوونیان لە ناتۆ دەکات.

دەگوترێ ئەنقەرە داوای "گەرەنتی بەرجەستە"ی لە ستۆکهۆڵم کردووە بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ گروپەکانی وەک پەکەکە کە لەلایەن تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە نیازە بەڵگەی پشتیوانی سوید و فینلاند لە پەکەکە بڵاو بکاتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، بەڵگەنامەکان وێنەی ژمارە زنجیرەی ئەو چەکانە لەخۆدەگرن کە سوید و فینلاند بۆ پەکەکەیان ناردوون. هەروەها بەڵگەکان بەڵگەنامەکانی پاڵپشتی دارایی و سیاسی فینلاند و سوید بۆ  پەکەکە و یەپەگە  لەخۆدەگرن .