ڕاپێچ کرانی چەند گۆمانلێکراوێک بە پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408964-ڕاپێچ_کرانی_چەند_گۆمانلێکراوێک_بە_پەیوەندی_لەگەڵ_داعش_لە_تورکیا
ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا سێ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشیان قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2022 12:03 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی چەند گۆمانلێکراوێک بە پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا

ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا سێ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشیان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، تاقمەکانی لقی دژە تیرۆری فەرمانگەی پۆلیسی تورکیا لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاجیادا ئەم سێ کەسەی کە گومانی ئەندامەتی لە تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە سەرە، لە ئانکارادا قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی تورکیا، دوو کەس لەم تۆمەتبارانە لە پێڕستی سووری تیرۆریستانی بەرپەیگەڕی پۆلیسی ئینتەرپۆلن.

پێشتریش کاربەدەستانی تورکیا بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە، «ئەبولحەسەن ئەلقەرسی» سەرکردەی تازەی تاقمی تیرۆریستی داعش کە جێگای «ئەبو ئیبراھیم ئەلھاشمی ئەلقەرشی»ی گرتوەتەوە، لە ئەستۆمەڵ دا قۆڵبەست کردووە.