جێگیرکردنی چەکی قورسی یۆنان لە دوورگەی کێشە لەسەر لەگەڵ تورکیا
حوزهیران 23, 2022 07:19 Asia/Tehran
میدیاکانی تورکیا باسیان لە بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازیی و چەکی یۆنان لە دوورگەی کێشە لەسەری تورکیا لەگەڵ یۆنان لە دەریای ئیژە کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە یۆنان دوورگەی کیچی (پێسریمۆس)ی کە هەشت کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای نیمچە دورگەی بۆدروم لە دەریای ئیژە دوورە ، میلیتاریزە کردووە و سەربازانی یۆنان جێگیر کراون.
دوورگەی کیچی دەکەوێتە نێوان دوورگەکانی کۆس و کالیمینۆسی یۆنان کە نزیکترین دوورگەیە لە شاری گەشتیاریی بۆدرومی تورکیا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێزەکانی یۆنان و چەکی قورس کە لەو دوورگەیە جێگیر کراون بڵاو کراوەتەوە.
تۆکمۆغڵو وتی: یۆنان دەیەوێت بە جێگیرکردنی هێز و چەکی قورس زاڵ بێت بەسەر دوورگەکەدا، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.