دیدارو ڕاوێژی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409198-دیدارو_ڕاوێژی_ئەمیرعەبدوڵڵاھییان_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2022 15:54 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەشتەکەی بۆ ئانکاراو دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا بابەتگەلێکی گرینگی ھلوپەیوەند بە پەیوەندیی دوو لایەنەو ھەروەھا ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری ناوچەیی و نێونەتەوەیی دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە.

ئەمیرعەبدوڵڵاھییان بڕیارە دوای سەردانەکەی ئانکارای بڕوات بۆ تورکمەنستان و بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دانیشتنەکانی خەزەڕیش بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسەین ئەمیرعەبوڵاھییان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دیداری کرد. 

ئەمیرعەبدوڵڵاھییان ئەمڕۆ تارانی بەمەبەستی ئانکارا بەجێ ھێڵا.