دیداری ئەمیر عەبدوڵاهیان لەگەڵ ئەردوغان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیداری کرد و پرس و بابەتی نێودەوڵەتی، ناوچەیی و پێوەندییە دوولایەنەکانی لەگەڵی دا خستە بەر باس و لێکدانەوە.
حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی گەشتە یەک ڕۆژەکەی خۆی بۆ تورکیا، ئێوارەی دووشەممە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دیداری کرد و سەبارەت بە پرس و بابەتی نیودەوڵەتی، ناوچەیی و پێوەندیی دوولایەنە بیر و ڕای گۆڕییەوە.
پێش ئەم دیدارە، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا جەختیان کرد لەسەر ویست و خواستی دوولایەن بۆ داڕشتنی بەڵگەی ستراتژیک و درێژماوە، لە ئاراستەی گەشەپێدانی هاریکاری دولایەنە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ هاوشانی تورکیایی خۆی، بە ئاماژە بە تەوەرەی دانوستانی هاوبەش لەبارەی هاریکاریی هەمەلایەنەی سیاسی، ئابووری، ئاسایشی، سەربازیی، کولتووری، گەشتیاری و بوارەکانی دیکەی دڵخوازی دوو وڵات، باسی داڕێژرانی بەڵگەی هاوکاریی ستراتژیکی درێژماوەی هاریکاریی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی کرد کە لە سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران پێشنیار درابوو.