کۆتایی ھاتنی دانیشتنی شاندە سەربازییەکانی تورکیاو ڕووسیاو ئۆکرانیاو ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i409615-کۆتایی_ھاتنی_دانیشتنی_شاندە_سەربازییەکانی_تورکیاو_ڕووسیاو_ئۆکرانیاو_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_لە_ئەستەمۆڵ
دانیشتنی شاندە سەربازییەکانی تورکیاو ڕووسیاو ئۆکرانیاو ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ گواستنەوەی دەریایی دەغڵ و دان و خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا کۆتایی پێ ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2022 15:45 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی دانیشتنی شاندە سەربازییەکانی تورکیاو ڕووسیاو ئۆکرانیاو ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئەستەمۆڵ

دانیشتنی شاندە سەربازییەکانی تورکیاو ڕووسیاو ئۆکرانیاو ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ گواستنەوەی دەریایی دەغڵ و دان و خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تی ئاڕ تیی تورکیا، لە دانیشتنی شاندە سەربازییەکانی تورکیاو ڕووسیاو ئۆکرانیاو ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە لە سەر دەستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی «قەلەندەر»ی ئەستەمۆڵ بەڕێوە برا، ھەردووک لا لە بارەی گوێرانەوەی ھێمنی خۆراک و دەغڵ و دان لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا ڕێک کەوتن.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا سەبارەت پێکھێنانی بوارگەیەکی ھێمن لە دەریای ڕەش بۆ داگرتنی باری دەغڵ و دان لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا وتووێژیا کرد.

شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا وەک دوو وڵاتی بەرھەمھێنی گەورەی دەغڵ و دان، ئاسایشتی خۆراکی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خستووەتە مەترسییەوە.