باڵوێزی ئەڵمانیا بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئەمە یەکەم جار نییە کە تورکیا باڵوێزی ئەم وڵاتە بانگ دەکات و پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ناڕه‌زایه‌تی به خۆپێشاندانه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا له به‌رلین، باڵیۆزی ئه‌ڵمانی له ئانکارا بانگ کردبوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی TRTی تورکیا، دوێنێ سێ شەممە، باڵوێزی ئەڵمانیا لە ئانکارا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا.
ھۆکاری بانگ کرانەکەی باڵوێزی ئەڵمانیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە، کۆمەڵێک کەسی نەناسراو ھەڵیانکوتایە سەر ئۆتۆمبێلی کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە شتوتگارتی ئەڵمانیا و ئۆتۆمبێلەکەیان ئاگر تێ بەرداو تەقاندیانەوە.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به ئاماژه به هێرشه جۆراوجۆره‌کان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌کانی تورکیا له ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو داوای ده‌ستگیرکردن و سزادانی خێرای ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشانەیان له باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له تورکیا کردووە. هەروەها بەرپرسانی تورکیا داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی تورکیا و ئاسایشی تەواوی باڵوێزخانەکانی تورکیایان لە ئەڵمانیا کرد.
پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا له‌لایه‌ن ئانکاراوە وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی دەناسێندرێت و تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە خۆپیشاندانی ئەندامانی پەکەکە لە ئەڵمانیا.