ئەردۆغان یۆنانی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ٩٠ ساڵەی لەگەڵ تورکیا تۆمەتبار کرد
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە رەخنەی لە یۆنان گرت و رایگەیاند، حکومەتی ئاتێن بڕگەکانی رێککەوتنی 90 ساڵەی لۆزانی سویسرا لە گەڵ تورکیا پشتگوێ دەخات.
پەیماننامەی ساڵی 1923 لەلایەن کۆماری نوێی تورکیاوە واژۆ کرا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان لەوان یۆنان دوای جەنگی جیهانی یەکەم و جەنگی سەربەخۆیی تورکیا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەردۆغان لە بەیاننامەیەک دا کە بە بۆنەی ٩٩هەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزانەوە بڵاوی کردووەتەوە، گوتیشی : لایەنی یۆنانی ئەو مەرجانەی لە پەیمانی لۆزان تۆمار کراون، بە تایبەت سەبارەت بە مافەکانی کەمینەی تورک لەم وڵاتەدا پشتگوێ خستووە .
ماوەیەکی زۆرە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئاتێن گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتووە بەهۆی چەندین بابەتەوە، لەوانە بوونی کەشتییەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گازی تورکیا لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان.
هەردوو وڵات لایەنی بەرامبەر بە تۆمەتی جۆراوجۆر تۆمەتبار دەکەن، لەوانە پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی ئەوی دیکە.