ئاب 06, 2022 17:08 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ھاوردەی تورکیا لە ئێران لە ئەم ساڵ دا

 هاوردەکردنی تورکیا لە ئێرانەوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 61% زیادی کردووە.

 

لە مانگی یەک تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، تورکیا یەک ملیار و ١٨٢ ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا دوو ملیار و ٤٤٨ ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها تورکیا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا 269 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردووە و 202 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.

 

سەرپەیڤ