تورکیا کوژرانی سەربازێکی خۆی لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە سەربازێکی لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستانی عێراق دا کوژراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، وه‌زاره‌تى بهرەڤانیى تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى 8ى 2022 به‌فه‌رمى کوژرانى سه‌ربازێکى خۆى له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى بهرەڤانیى تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتوە کە، ئەو سه‌ربازه‌یان لهنێوخاکى هه‌رێمی کوردستانی عێراق و لە ئەنجامی پیادا تەقینەوەی مین کوژراوه.
وه‌زاره‌تى به‌رەڤانیی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەی دا زیاتری ڕوون کردووەتەوە کە، ڕۆژى 3ى 8ى 2022 سه‌ربازێکیان له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێک برینداربووه‌و ئه‌مڕۆ به‌هۆى کاریگەریی برینه‌که‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه.
تورکیا له‌هه‌رێمى کوردستان جگه له‌بوونى زیاتر له 100خاڵى سهربازىو ژماره‌یه‌ک بنکه‌ى سه‌ربازیى دیکه‌ش، ساڵانه‌ش چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێک به‌بیانوى بەرنگاربوونەوەی چەکدارانی په‌که‌که ئه‌نجام دهداتو فراوانخوازیهکانى له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر ده‌کات.