لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگەیەکی کوردنشینی تورکیا (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا
ئاب 20, 2022 18:31 Asia/Tehran
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە ناوچەیەکی کوردنشینی تورکیا (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان (ئەدەنە و دیلۆک) لە سنووری پارێزگای دیلۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە (١٥) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢٢) کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوو رۆژنامەوان، دوو کارمەندی تەندروستی و سێ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەناو ئەو کەسانەدان کە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.